ھەناردەکردنی ھێڵکە بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق راگیرا

بۆ رێگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ لە بازاڕەکانی کوردستان، وەزارەتی بازرگانی ھەرێم بڕیاریدا ھەناردەکردنی ھێلکە بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق رابگرێت.

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی ھێلکە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، وەک ھەوڵێکیش بۆ رێگرتن لەو حاڵەتە، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێم بڕیاریدا بە راگرتنی ھەناردەکردنی ھێلکە لە شارەکانی ھەرێمەوە بۆ شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

بەپێی زانیارییەکان "نەوزاد ئەدھەم" بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم رایگەیاندووە، وەزارەت بڕیارەکەی داوە و پارێزگاکانیش جێبەجێی دەکەن.

بەرزبوونەوەی نرخی ھێلکە لە بازاڕەکان دوای بڕیارێکی حکومەتی عێراق دێت بە راگرتنی ھاوردەکردنی ھێلکە لە بازاڕەکانی وڵاتانی دراوسێ بە تایبەتی تورکیا، تا دەرفەتێک بدرێتە بازرگانی ناوخۆیی.


PM:04:55:23/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 89 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌