بەرهەمی مریشك و هێلكەی عیراق زیادیكردووە



دەزگای ناوەندی ئاماری عیراق رایدەگەیەنێت: ساڵی 2018 بەرهەمی گۆشتی مریشك‌و هێلكە لەسەرانسەری وڵات زیادیكردووە، جگە لە هەرێمی كردستان.

بە گوێرەی راپۆرتێكی دەزگای ناوەندی ئاماری عیراق، لە ساڵی 2018دا بەرهەمی گۆشتی مریشك بەراورد بە ساڵی 2017 بەرێژەی لەسەدا 13 پۆینت 8 بەرز بۆتەوە‌و بەرهەمی هێلكەش بەرێژەی لەسەدا 17 زیادیكردووە.

راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەو ئامارەی كە بۆ زانینی ئاستی بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكان ئەنجامیانداوە، سەرجەم پارێزگاكانی عیراقی گرتۆتەوە، جگە لە هەرێمی كوردستان.

لەمانگی ئابی ساڵی 2008وە حكومەتی عیراق دەستپێشخەریەكی كردووە، بۆ پەرەپێدانی سامانی كشتوكاڵی‌و ئاژەڵی‌و بەپێی ئەو پلانەش داینابوو لەو كاتەدا، عیراق دوای 10 ساڵ دەگاتە ئاستی خۆژێنی لە بوونی بەرهەمە ستراتیژیەكاندا، بەتایبەتی بەرهەمی ئاژەڵی.


AM:10:57:23/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 86 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌