94%ی هاوڵاتیانی باکوری کوردستان قەیرانی دارایی توركیا کاریگەری هەبووە بە سەریانەوە

سەنتەری توێژینەوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان لە توێژینەوەیەکدا کە ٥٠٠ کەس تێیدا بەشداربوون لە شارەکانی دیاربەکر و وان و ماردین و باتمان، لێکۆڵێنەوەیان لەسەر قەیرانی دارایی و کاریگەرییەکانی کرد. بە گوێرەی داتاکان، لەسەدا ٩٤،٣ ی بەشداربووان کاریگەربوون بە قەیرانی دارایی و لەسەدا ٦٣.٣یان لە ١٢ مانگی ڕابردوودا بە لایەنی کەمەوە ١ کەسیان هەبووە کە بێ کار بووە.

ئەو توێژینەوەیە کە ناوی "ناوچەی تەسک”ی لێنراوە لە نێوان بەروارەکانی ٢٠-٢٣ ی ئایار ئەنجامدرا و راپرسی لە نێوان خەڵکی لەسەر شەقامەکاندا کرا. لە توێژینەوەکەدا فاکتەرەکانی وەک رەگەز و تەمەن و داهاتی مانگانە حسابی بۆ کرا.

لەسەدا ٥٠ ی بەشداربووان خوێنەواربوون

زیاتر لە نیوەی بەشداربووانی راپرسییەکە ئاستی خوێندنیان باڵا بووە (لەسەدا ٣٧.٧ دەرچووی ئامادەیی، لەسەدا ٢٨.٧ ی بەکالۆریۆس و لەسەدا ١.٣یان خاوەنی بڕوانامەی ماستەر بوون).

لە سەدا ٦٦.٦ ی بەشداربووان خاوەن کار و داهاتبوون لە کاتێکدا لەسەدا ١٣.١ بێکار و لەسەدا ١٠.١ ژنی ماڵەوە و لەسەدا ١٠.١ ی تر قوتابی بوون.

لەسەدا ٧٤ دەڵێن کە کاریگەری قەیرانیان بەسەرەوە بووە

بە گوێرەی ئەنجامی توێژینەوەکان، لەسەدا ٩٤.٣ ی بەشداربووان کاریگەری قەیرانیان بەسەرەوە بووە. لە ناویاندا لەسەدا ٧٤.٥ وتویانە "زۆر کاریگەری لەسەرکردم” لەسەدا ١٩.٨ یش دەڵێن زۆر کاریگەری بەسەرمەوە هەبووە.  لەسەدا ٣.٨ هیچ کاریگەری نەبووە بە سەریانەوە و لەسەدا ١.٩ ش وتوویانە کە هیچ قەیرانێکی ئابووری بوونی نییە.

لە یەک ساڵی ڕابردوودا نزیکەی لەسەدا ٦٣ یان بێ ئیش بوون

لە وەڵامی پرسیاری "ئایا لە ساڵی ڕابردوودا لە خێزانەکەتاندا کەسی تێدابووە بێکار ببێت؟” لەسەدا ٦٣.٣ ی بەشداربووان بە بەڵێ وەڵامیان دایەوە. 

لەسەدا ٥٦.٦ ی بەشداربووان سیاسەتە ئابوورییەکانی حکومەت بە هۆکاری قەیران دادەنێن لە کاتێکدا لەسەدا ١٩یان کێشەی کورد بە هۆکارەکەی دەزانن.


PM:05:05:20/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 62 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌