پێشه‌نگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هیندستان ده‌کرێته‌وه‌ و بازرگانان ده‌توانن به‌شداربن


ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی ته‌واوی بازرگانان ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ له‌ به‌رێوه‌چونی پێشه‌نگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هیندستان له‌ بواره‌ جیاوازه‌کاندا.

بڕیاره‌ له‌ رێکه‌وتی 11 بۆ 2019/10/13 پێشه‌نگاکه‌ له‌ شاری نیوده‌لهی به‌رێوه‌بچێت، بابه‌ته‌ سه‌ره‌کیه‌کانی پێشه‌نگاکه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ خزمه‌تگوزاری دارایی، دابین کردن، بانکه‌کان، ئاسایش، ته‌کنه‌لۆژیا و بیناکردنی تواناکان، کاره‌ بازرگانی و کشتوکاڵییه‌کان، هه‌ڵگرتنی خوارده‌مه‌نی پاراستنی، گه‌نجینه‌کردن، ئامێره‌ کشتوکاڵییه‌کان، سامانی ئاژه‌ڵ و ماسی، به‌رهه‌می شیره‌مه‌نی، ته‌ندروستی وچه‌ند بوارێکی دیکه‌.

به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی بازرگانان‌و خاوه‌نکاران ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ هه‌ر بازرگانێک خوازیاره‌ به‌شداری له‌م پێشه‌نگایه‌ بکات ده‌توانێت تا به‌رواری 2019/9/1 سه‌ردانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی بکات بۆ ناو تۆمارکردن.


AM:10:49:19/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 197 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌