به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی داوایه‌ك له‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر و ئه‌حمه‌د جۆڵا ده‌كات

           
به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ وه‌ڵامی داواكاریه‌كه‌ی گه‌لی كوردستانی دایه‌وه‌ و خوێنی به‌خشی، داواشی له‌ د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و ئه‌حمه‌د جۆڵا كرد كه‌ خوێن ببه‌خشن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17-6-2019، ئاسۆ شێخ ته‌ها به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، وه‌ڵامی داواكاریه‌كه‌ی گه‌لی كوردستانی دایه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پۆلیس و ئه‌فسه‌ر، له‌ بانكی  خوێن خوێنیان به‌خشی.

ئاسۆ شێخ ته‌ها راشیگه‌یاند: ئه‌ركی هه‌مووانه‌ پاڵپشتی بانكی خوێن بكه‌ین و داواشی له‌ د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د جۆڵا كرد كه‌ خوێن ببه‌خشن.


PM:12:00:17/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 861 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌