باڵوێزی ئەندەنوسیا سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی دەکات

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 2019/6/13 باڵوێزی ئەندەنونسیا سەردانی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی کردو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگرو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژوورو ژماره‌یه‌ك لەبازرگان و خاوه‌نكارانی سلێمانی كۆبۆوه.

سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌سەرەتای ‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند ''به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌ین بۆ شاری سلێمانی هیوادارین په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیانی نێوان کوردستان‌و ئەندەنوسیا  به‌هێزترو فروانتر بێت بەئەندازەیەک کە بتوانین پێكه‌وه‌ پرۆژه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ین، سلێمانی یه‌كێكه‌ له‌پێشكه‌وتووترین شاره‌كانی عێراق و به‌رده‌وام له‌گه‌شه‌كردندایه‌، له‌ كه‌رتی پیشه‌سازیدا پێشه‌نگه‌ و زۆرترین كارگه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق له‌م شاره‌یه‌ و له‌بواری بازرگانیشدا به‌رده‌وام له‌پێشكه‌وتندایه‌ کە خاوه‌نی چه‌ندین بازرگانی گه‌وره‌یه‌و‌ وه‌كاله‌تی زۆرێك له‌كۆمپانیا ئه‌وروپی  جیهانیه‌كانیان هه‌یه‌''.

سه‌رۆكی ژوور داوای له‌ باڵوێزی  ئەندەنونسیا كرد هانی كۆمپانیا و كارگه‌كانی وڵاتەکەیان بده‌ن سه‌ردانی سلێمانی بكه‌ن و لێره‌ وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامبده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاك و سروشتی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ چه‌ندین كه‌ره‌ستی خاوی پیشه‌سازی و خاوه‌نی چه‌ندین شوێنی گه‌شتیاری و هاونیه‌هه‌واری دڵفرێنه‌، ئەو وتی "بازاڕی کوردستان بازاڕێكی گه‌وره‌ و فروانه‌ و ساڵانه‌ به‌دەیان ملیار دۆلار كاڵا و شتومه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ ده‌كات".

ئاماژی به‌وه‌ش كرد ''ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژیه‌ له‌ شاری سلێمانی، كارده‌كه‌ین بۆ دروستكردنی ٩٠٠ گەنجینە کە  لەسەر رووبەری ٥٢٢ دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت و کارکردن تیادا بەردەوامە، کە لەدروستکردنی پرۆژەکەدا هەموو ستاندار و پێوەرێکی جیهانی تێدا ڕەچاو دەکرێت''.

لای خۆشیه‌وه‌ بانبانج ئه‌نتاریكسو، باڵوێزی ئەندەنونسیا له‌ به‌غداد رایگه‌یاند ''خۆشحاڵ كه‌ توانیمان سه‌ردانێكی مه‌یدانی شاری سلێمانی بكه‌ین، زۆرێك له‌ كۆمپانیا و كارگه‌كانی ئەندەنونسیا ده‌یانه‌وێت له‌نزیه‌كه‌وه‌ به‌ڕه‌وشی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ سلێمانی ئاشانابن له‌گه‌ڵ بازرگانان و خاونكارانی ئه‌م شاره‌ گرێبه‌ستی كاركردنی هاوبه‌ش واژوو بكه‌ن''.

ڕاشیگه‌یاند ''ده‌ستخۆشی له‌ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌كه‌ین كه‌  سه‌رقاڵی  دروستكردنی ٩٠٠ گەنجینەیه‌ بۆ بازرگانان، ئه‌مه‌ پۆرژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ستراتیژه‌یه‌ ده‌بێته‌هۆی به‌هێزكردنی سل ئابووری كوردستان و عێراق، ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه‌ داوا له‌ خاوه‌ن كارگه‌كانی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین كارگه‌كانیان بهێنه‌ شاری سلێمانی لێڕه‌ پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن''.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ''سه‌ردانی سلێمانیم كرد تاكو بانگێشتی سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سڵێمانی و ئه‌ندامانی ژوور بكه‌م بۆ به‌شداری كردن له‌ پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی ئەندەنونسیا كه‌ له‌ مانگی ١٠ی ئەمساڵ به‌رێوه‌ده‌چێت''.

باڵوێزی ئیندۆنسیا داوای  كۆبونه‌وه‌كه‌  سه‌ردانێكی مه‌یدانی پرۆژه‌ی گه‌نجیه‌نكانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كرد تاكو له‌نزیكه‌وه‌ پرۆژه‌كه‌ ببینێتو زانیاری زیاتر له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ وه‌ربگرێت.


PM:04:18:13/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 182 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌