مێسی و ڕۆناڵدۆ و نێیمار لە سەرووی لیستی پڕ داهاتترین وەرزشەوانانی جیهانن

گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی لیستی پڕ داهاتترین وەرزشەوانانی جیهانی بۆ ئەمساڵ بڵاوکردەوە. لەسەرووی لیستەکەی ئەمساڵدا لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دێت. مێسی داهاتی ساڵانەی ١٢٧ دۆلاری ئەمریکییە. لە پاش مێسی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی دێت بە داهاتی ساڵانەی بڕی ١٠٩ ملیۆن دۆلار و لە سێیەمی لیستەکەشدا نێیمار داسیلڤای بەڕازیلی بە بڕی ١٠٥ ملیۆن دۆلار لە داهات دێت.

تاکە خانمە وەرزشەوانی لیستەکەش سێرینا ویلیامزی ئەمریکی یاریزانی تێنسی سەرزەوییە. کە بە بڕی ٢٩ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلار لە ڕیزبەندی ٣٧ ەمی لیستەکەدا دێت.

لە لیستەکەی گۆڤاری فۆربس بۆ ساڵی پار، لە پلەی یەکەمدا فلۆید مەیوێزەری بۆکسەری ئەمریکی هات کە بڕی داهاتەکەی ٢٨٥ ملیۆن دۆلار بوو کە ئەمە لە کۆی داهاتی مێسی و ڕۆناڵدۆ بەیەکەوە زیاترە. بەڵام بەهۆی ئەوەی مەیوێزەرکە وازهێنانی خۆی لە وەرزشی بۆکسینگ ڕاگەیاند، ئەمساڵ لە لیستەکە دوورخراوەتەوە.

لە لیستەکەی ئەمساڵدا پڕ داهاتترین وەرزشەوان کە یاریزانی تۆپی پێ نییە، وەرزشی بۆکسینگ دەکات. کانسێلۆ ئالڤارێزی بۆکسەری مەکسیکی لە چوارەمی لیستەکەدا دێت کە داهاتی ساڵانەی ٩٤ ملیۆن دۆلار بوو لە دوای ئەویش ڕۆجێ فێدێرێری سویسری و ئەفسانەی تێنس دێت بە بڕی ٩٣ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار.


PM:04:27:12/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 226 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌