پۆلیسی ئێران ٤٥٧ کافتریا و رێستۆرانتی لە تاران داخست


بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ئێران ئاماژەی بەوە کرد کەوا دەستیا بەسەر سەدەها کافتریاو رێستۆرانتدا داگرتووە.

لە لێدوانێکیدا حوسێن رەحیمی، بەڕێوەبەری پۆلیسی گشتی ئێران ئاماژەی بەوە کرد کەوا ٤٥٧ کافتریا و رێستۆرانت لە پایتەخت تاران بەهۆی سەرپێچیکردنی مافەکانی ئیسلام داخراون.

هاوکات حوسێن رەحیمی ئەوەشی خستەروو کە ١١ کەسی پەیوەندیدار بە کەیسەکە دەستبەسەر کراو و لێکۆڵینەوەی چڕیان لەگەڵ دەکرێت.

پۆلیس ئەوەشی راگەیاندووە کەوا هۆکاری سەرەکی داخستنی شوێنەکان بۆ سەرپێچیکردنی بەهاکانی ئیسلام دەگەڕێتەوە.

جیا لەمە بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فارس راگەیەندراوە کە ئۆپەراسیۆنەکە لە کۆتا ١٠ رۆژی رابردوودا ئەنجامدراوە.


PM:09:37:09/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 309 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌