ئاگادارییەک لە هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ ئەو رێستۆرانتانەی ماتۆرسکیل بەکاردەهێنن

بەڕیوبەرایەتی هاتووجۆی سلێمانی  ئاگاداریەک سەبارەت بە ماتۆڕ سکیل بەگشتی و ئەوانەشی خواردن دەگەیەننە کڕیار لە خواردنگەکان بڵاودەکاتەوە.

داوایان لێ دەکات پابەند بن بە ڕێنماییەکانی هاتووجۆوەو دوور بکەنەوە لەسەر کێشی و مەترسی بۆ سەر گیانی هاوڵاتیان و بە دەنگی ماتۆرەکانیان هاوڵاتیان بێزار نەکەن، بە پێچەوانەشەوە  لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدەرێن.

هاو کات هاوخەمی خۆیان دەدەربڕن بۆ ئەو رووداوەی ڕۆژانی یەکەمو دووەمی جەژن  کە دوو گەنچ بە ڕووداوی ماتۆڕ گیانیان لە دەستداوە.

هەروەها هۆشداری دەدەنە هاوڵاتیان و دایکانو باوکان  چاودێری رۆلەکانیان بکەن و ڕێگە نەدەن ئەوجۆرە ماتۆڕانەی لەبەرنەبوونی هیچ مەرجێکی سەلامەتی تۆمارنەکراون و ماتۆڕ سوارەکانیش مۆڵەتی لێخوڕینیان نیە ماتۆڕ بەکار بهێنن، چونکە ئەوان  بۆ ڕێگریکردن لەو ڕوداوانە لێپرسینەوەو دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕەکان زیاتر دەکەن تا دوچاری زیانی گیانی و ماڵی نەبن.

داوا لەهەموو هێزە ئەمنیەکانیش دەکەن هاوکاری ئەفسەران و کارمەندانی هاتوچۆبکەن لەدەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕە سەڕپێچیکارەکان.


PM:01:41:06/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 246 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌