مانگى رابردو هەناردەى نەوتى عێراق (100) ملیۆن بەرمیلى تێپەڕاندوە


وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق رایدەگەیەنێت؛ مانگى نیسانى رابردو بڕى (103) ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە کە داهاتەکەى زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار  بوە.

ئەمڕۆ شەممە، عاسم جیهاد وتەبیژى وەزارەتى نەوتى عێراق ئامارى هەناردە و داهاتى نەوتى مانگى نیسانى راگەیاند و تێیدا هاتوە؛ هەناردەى نەوتى خاو لە کێڵگەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق (100) ملیۆن و (635) هەزار و (نۆ) بەرمیلى تێپەڕاندوە بەبەهاى شەش ملیار و (819) ملیۆن و (902) هەزار دۆلار، هاوکات دو ملیۆن و (570) هەزار بەرمیلى  نەوتى کەرکوک رەوانەى بەندەرى جیهانى تورکى کراوە بەبەهاى (173) ملیۆن و (513) هەزار و (13) دۆلار و  زیاتر لە (793) هەزار بەرمیل نەوتى کێڵگەى گەیارەش هەناردەکراوە.

جیهاد رونى کردوەتەوە کە تێکڕاى یەک بەرمیل نەوت لە مانگى نیساندا (67.514) دۆلار بوە و لەلایەن (37) کۆمپانیاى جیهانییەوە کڕدراون.



PM:02:00:25/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 95 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌