پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی تاران به‌رێوه‌ده‌چێت بازرگانان ده‌توانن به‌شداربن


ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی ته‌واوی بازرگانان ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ له‌ به‌رێوه‌چونی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ به‌واره‌ جیاوازه‌کاندا.

بڕیاره‌ له‌ ڕێکه‌وتی 9 بۆ 12 مانگی 7 پێشه‌نگای پێداویستی پزیشکی و نۆرینگه‌ له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ و هێڵی ئاسمانی ته‌کنه‌لۆژیا و داهێنان به‌رێوه‌بچێت هه‌موو ئه‌و بازرگانانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌و پێشه‌نگایه‌دا به‌شداربن  سه‌ردانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی بکه‌ن به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر دوا به‌روار 2019/6/25 بۆ ناو تۆمارکردن.

بازرگانانی بواری خۆراکی ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ له‌ 18 بۆ 2019/7/21 پێشه‌نگایه‌کی تایبه‌ت به‌ بواری خۆراک له‌ بینایی پێشه‌نگاکانی نێوده‌وڵه‌تی تاران له‌ کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رێوه‌ده‌چێت هه‌ر بازرگانێک له‌و بواره‌دا کارده‌که‌ن و خوازیارن به‌شداربن ده‌توانن تا به‌رواری 7/10 سه‌ردانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی بکه‌ن بۆ ناو تۆمارکردن.





AM:11:15:23/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 291 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌