بچووکترین تفه‌نگ لـه جیهان دروست کرا

كۆمپانیای دروست كردنی چه‌ک (Sig Sauer) چه‌كێكی نوێی دروست كردووه كه‌ ناویMPX Copperhead ه‌ و بچووکترین تفه‌نگه‌ له‌ جیهاندا.

کۆمپانیای Sig Sauer تفه‌نگێکی بچووکی دروست کردوووه‌ که‌ درێژیی ئه‌و چه‌كه‌ 37 سم و كێشی دوو كیلۆگرامه ‌و فیشه‌كی جۆری 9 ملم ده‌خوات به‌وه‌ش بچووكترین چه‌كه‌ له ‌جیهاندا.

كۆمپانیاكه‌ دوو جۆری له‌و چه‌كه‌ دروست كردوووه‌ كه‌ یه‌كێكیان ده‌مانچه‌یه ‌و ئه‌ویش تفه‌نگه‌ كه‌ بۆ ده‌ستی فه‌رمانده ‌و پله‌ باڵاكانی ناو سوپاكانی جیهان دروست كراوه‌.

كۆمپانیای MPX Copperhead بڕیاری داوه‌ به‌م نزیكانه‌ چه‌كه‌كه‌ بخاته‌ بازاڕه‌كانی جیهان‌ نرخی سه‌ره‌تاییی چه‌كه‌كه‌ش 1600 دۆلار ده‌بێت.
 



AM:11:16:07/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 299 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌