چۆن وای فای Wireless دۆزرایەوە؟ وای فای (Wireless) چییە؟


ALOHAnet یەکەم پاکێجی پرۆژەی ڕادیۆیە کە لەلایەن زانکۆی هاوایی بەجێگەیەندراوە و بۆ یەکەم جار سەرجەم دوورگەکانی هاوای بەبێ وایەر بە سیستەمی UHF بەیەک بەستووە. هاوکات لەیەکتێگەیشتنی  ALOHAnet و ALOHA بوون بە پێشەنگ لەبەردەم لێکتێگەیشتنی Ethernet و IEEE 802.11.

دوای بڕیاری کۆمیسیۆنی پەیوەندی فیدراڵی ئەمریکا کە لە ساڵی ١٩٨٥ دەرکرا، دەستکرا بە بەکارهێنانی باندی ISM بەبێ مۆڵەت. ئەو شەپۆڵە باندانە توانای دەستێوەردانیان هەبوو وەکو مایکرۆ شەپۆڵەکانی فڕن.

دواتر لە ساڵی ١٩٩١ کۆمپانیای NCR بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای AT&T سیستەمێکی دۆزییەوە کە پێشەنگی سیستەمی 802.11 بوو و لە قاسەی پارەدا بەکاریان هێنا. لەو بوارەدا بەرهەمی بێ وایەرەکان بە WaveLAN ناوزەند دەکرا.

دکتۆر جۆن سولیڤان، ڕادیۆزانی ئوستوڕاڵی و هاوپیشەکانی لەگەڵ دکتۆر تێرێنس پێرسیڤال ئام، گراهام دێنیەڵز، دیت ئۆستری و جۆن دییان هەڵسان بە بەرهەمهێنانی ئامێرێکی تایبەت بە سڕینەوەی شەپۆڵە نەناسراوەکانی وای فای. دواتر ئامێرەکە پەرەی پێدرا و لەلایەن رێکخراوی زانستی و پیشەسازی کۆمەڵەی گەلانی ئینگلیز(CSIRO) بەکارهێنرا.

یەکەم ڤێرژنی 802.11 لەساڵی ١٩٩٧ بڵاوکرایەوە وە خێراییەکەی لە چرکەیەکدا دەگەیشتە ٢ مێگابیت. لە ساڵی ١٩٩٩ ڤێرژنی 802.11 پەرەی پێدرا و توانرا خێراییەکە بۆ ١١ مێگابایت بەرزبکرێتەوە و ناوبانگی دەرکرد.

چۆن وای فای Wireless دۆزرایەوە؟
وایفای لە ساڵی ١٩٩٧ لەلایەن ڤیس هایەس دۆزرایەوە کە ناوبراو سەرۆکی کۆمیتەی IEEEیـە و هەر لەلایەن ئەو کۆمیتەیەوە پێوەرەکانی 802.11 دامەزرابوو. ناوبراو هەرزوو توانی ستانداردەکانی بەکارهێنانی وای فای بدۆزێتەوە کە ئەو کات هیچ کەسێک ئاگای لەو دۆزینەوە نوێیە نەبوو. ستانداردی 802.11 لەساڵی ١٩٩٧ دامەزرا. دواتر داهێنانی وەکو فراوانکردنی باندی 802.11 کرا. ئەو پێشهاتانە بە زنجیرەی 802.11a, 802.11b, 802.11g, 802.11 بەردەوامی بەخۆوە بینی. وەکو بەکارهێنەر پێویستە ئەوە بزانن کە دواهەمین ڤێرژنی ستانداردەکان دەتوانێت باشترین و گونجاوترین خێرایی ببەخشێت.

وای فای (Wireless) چییە؟
وای فای یاخود Wi-Fi کورتکراوەی وشەی Wireless Fidelity’یە کە بە واتای پەیوەندی بەبێ وایەر دێت. واتە ئەو تێکنۆلۆژیایەیە کە دەتوانێت کۆمپیوتەرەکان، مۆبایلە زیرەکەکان، ئامێرەکانی یاری تیڤی، تابلێتەکان و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دیکە بەبێ وایەر و بە هاوکاری نیشانە شەپۆڵ بەکاربهێنێت. بە یارمەتی وای فای دەتوانرێت شەپۆڵەکانی ڕادیۆ بگاتە ئامێرەکان. بە واتایەکی دیکە وای فای واتە نیشانەی ڕادیۆیی شەپۆڵی بەرز.

هەموو ئەو ئامێرانەی کە بێ وایەر پەخشیان هەیە بە ستاندەردی 802.11 کاردەکەن. تێکنۆلۆژیای وای فای بە واتای WLANیش دێت کە ناسراوە بە تۆڕی خۆجێیی بێ وایەر.

یەکەم بەکارهێنانی ناوی وای فای بۆ بازرگانی بۆ یەکەمین جار ناوی وایفای بەمەبەستی بازرگانی لە مانگی ئاب-ی ساڵی ١٩٩٩ بەکارهێنراوە. کۆمپانیای Interbrand Corporation کە کۆمپانیایەکی تایبەتە بە پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری بڕاندەکان بەگونجاوی زانی ئەو ناوە بەکاربهێنێت. شایەنی باسە یەکێتی وای فای هەڵسا بە ئەنجامدانی رێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو و پێی ڕاگەیاند کە ناوێکی ئاسانتر بدۆزێتەوە لە ناوی (زنجیرەی راستەڕەوی IEEE 802.11b). هاوکات فیل بیلانگەر، یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتی وای فای ئاماژەی بەوە کردووە کە لەڕاستیدا وشەی وای فای لەلایەن کۆمپانیای ناوبراو دانراوە، یارییە بە وشە و لە بنەڕەتدا لە وشەی های فای وەرگیراوە. لەهەمان کاتدا کۆمپانیاکە هەڵسا بە دیزاینکردنی لۆگۆی یەکێتییەکە.

دوای ماوەیەک لە دۆزینەوەی براندی وای فای، یەکێتی وای فای هەڵسا بە بەکارهێنانی درووشمی "ستانداردی پەیوەندی بێ وایەر”(The Standard for Wireless Fidelity) بەڵام درووشمەکە وای کرد کە خەڵکەکە وا بیر بکاتەوە وشەی وای فای کورتکراوەی هەردوو وشەی Wireless Fidelityیە. لە  لۆگۆکەدا وشەی yin-yang هەیە کە بە واتای  بڕوانامەی بەکارهێنانی بەرهەمێک بە هەماهەنگی دێت. بۆ خاڵە جێگیرەکانیش تێکنۆلۆژییەکانی وای فای پەرەی پێدرا.

تێکنۆلۆژییەکانی Motorola Canopy و ئەوانی دیکە بە شێوەیەکی گشتی وەکو (بێوایەری جێگیر) وەسفکرا. وەکو ئالتێرناتیڤێک بۆ وای فای، 2G, 3G, 4G و تێکنۆلۆژی LTE بەرهەمهێنرا.

هەرچەندە ناوی وای فای Wi-Fi یاخود WiFi ناوزەند بکرێت، لەلایەن یەکێتی وای فای پەسەند نەکراوە.


PM:04:05:02/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 161 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌