راوە ماسی له‌هەرێمی کوردستان قەدەغە کرا


بەڕێوبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە نووسراوەی ژمارە ٥٧٠ کە رۆژی ١٠ی ئادار دەرچووە، ئاراستەی سەرجەم بەڕێوبەرایەتیەکانی گشتییەکانی کشتوکاڵی پارێزگاکانی ھەرێمی کردووە ئاماژەی بەوەکردووە کە بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنی راوە ماسی لە رۆژی ١٥ی ئادار تا رۆژی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩دا.

لە نووسراوەکەدا هاتووە "بڕیاردرا لەسەر قەدەغەکردنی راوە ماسی لە ١٥/٣ تا ١٤/٦/٢٠١٩ لە گشت پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوازەکانی راوکردن و هەروەها رێگانەدان بە راوکردن بە شێوازە نایاساییەکانی بەکۆمەڵ وەک تۆڕی کون ورد، کارەبا، ماددە ژەهراوییەکان، تەقەمەنییەکان و ئەوانی دیکە".

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ لە ھەرێمی کوردستان ٣٩٣ پڕۆژەی مۆڵەتداری بەخێوکردنی ماسی ھەیە کە ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی چوار ھەزار تۆن ماسییان ھەیە، ئەمە جگە لەو پڕۆژانەی کە بێ مۆڵەتن و ساڵانە ماسی بەرھەمدەھێنن. 


PM:03:18:14/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 86 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌