ژووری بازرگانی بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ کۆنفرانسێک دەبەستێت


سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات کە بەنیازن بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆو رەخساندنی هەلی کار کۆنفرانسێک ببەستن.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند ئێستا لەئامادەسازیان بەمەبەستی سازکردنی کۆنفرانسێکی گەورە لەئایندەیەکی نزیکدا لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆو رەخساندنی هەلی کار، بەتایبەتی بۆ پاراستنی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکان‌و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان‌و لەمبارەیەشەوە داتاو زانیاریی پێویستیان ئامادەکردوە بۆ بەرچاوڕونی لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئەو وتی "ئامانجی کۆنفرانسەکە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆو دابینکردنی هەلی کارە بۆ گەنجان‌و کەسانی شارەزاو پەیوەندیدار بەشداری تیا دەکەن".

وتیشی "چاوەڕوانین یەکێک لەکارە لەپێشینەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارکردن بێت بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆو بڕەودان بێت بەپێشخستنی پڕۆژە پەلەوەریی‌و کشتوکاڵییەکان".


PM:04:08:13/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 159 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌