جه‌واد زه‌ریف: "كۆمپانیا ئه‌ورووپییه‌كان له‌ ئێران كشانه‌وه‌"

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند: "ئه‌مریكا به‌هه‌موو هێزییه‌وه‌ گوشار ده‌كات و هه‌موو كه‌سیش مل بۆ گوشاره‌كانی ئه‌مریكا كه‌چ ده‌كات. كۆمپانیا ئه‌ورووپییه‌كان له‌ ئێران كشانه‌وه‌. قسه‌ی خۆش بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌س نییه‌".

زه‌ریف له‌ میانی هه‌ڤپه‌یڤینێك له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی Süddeutsche Zeitung ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران رۆژانه‌ له‌ دوو ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار به‌رمیله‌وه‌ بۆ كه‌مێك له‌ سه‌رووی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل كه‌مبۆته‌وه‌ و ئه‌و رێژه‌یه‌یش به‌پێی پێویست نییه‌ و وتی: "ئه‌وه‌ له‌و رێژه‌یه‌ش كه‌متره‌ كه‌ پێش رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ده‌مانفرۆشت. ئه‌مریكا به‌هه‌موو هێزییه‌وه‌ گوشار ده‌كات و هه‌موو كه‌سیش مل بۆ گوشاره‌كانی ئه‌مریكا دادەنوێنێ. كۆمپانیا ئه‌ورووپییه‌كان له‌ ئێران كشانه‌وه‌. قسه‌ی خۆش بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌س نییه‌".

له‌ وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه‌ له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا ئێران تا چه‌ندی دیكه‌ پابه‌ند ده‌بێت به‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی، زه‌ریف وتی: "ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئیراده‌ی گه‌له‌وه‌یه‌. 

كه‌مینه‌یه‌كی چالاك هه‌یه‌ كه‌ له‌ دژی رێككه‌وتننامه‌كه‌ ده‌وه‌ستنه‌وه‌. به‌ڵام توڕه‌یی خه‌ڵك به‌رزبێته‌وه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ دژی رێككه‌وتننامه‌كه‌ ده‌وه‌ستنه‌وه‌ له‌م نزیكانه‌ ده‌بنه‌ زۆرینه‌. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك هێشتا له‌ سه‌دا ٥١ی خه‌ڵك پشتگیری له‌ رێككه‌وتننامه‌كه‌ ده‌كه‌ن".


PM:10:01:21/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 233 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌