گروپی كۆمپانیاكانی بیجۆ سەرجەم كارو چالاكیەكانی لەئێران راگرت


 گروپی كۆمپانیاكانی بیجۆ رایگەیاند، بەهۆی دووبارە سەپاندنەوەی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا، بڕیاریداوە سەرجەم كارو چالاكیەكانی لەو وڵاتە رابگرێت. 

كۆمپانیانی بیجۆی فەرەنسی لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرای كردووە، لەپێناو پابەندبوون بەبڕیارەكەی ئەمریكا سەبارەت بەسەپاندنەوەی سزاكانی بەسەر تاراندا كارو چالاكی‌و پڕۆژە هاوبەشەكانیان لەئێران رادەگرن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپاڵپشتی حكومەتی فەڕەنسا گروپی كۆمپانیاكانی بیجۆ سترۆین، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەمریكا گفتوگۆ دەكات تاوەكو لەو بڕیارە ببەخشرێت. بەپێی ئامارە رەسمیەكان ئێران بەیەكێك لەبازاڕە گرنگەكان دادەنرێت بۆ گروپی كۆمپانیاكانی بیجۆ سترۆین‌و بەتەنها لەساڵی 2017دا، 444 هەزار‌و 600 ئۆتۆمبیلی لەو وڵاتە فرۆشتووە.


PM:06:32:05/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 649 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌