زمان:
Skip Navigation Links
هه‌ولێر.. مونته‌دای‌ ئابوری هاوبه‌شی‌ كوردی- چیكی‌ به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29/10، بۆ به‌ره‌و پێشچوونی‌ په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانی‌‌و ئابووریه‌كانی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان‌و ولاَتی‌ چیك، به‌ ئاماده‌بوونی‌ سینان چه‌له‌بی‌، وه‌زیری‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و فه‌لاح مسته‌فا لێپرسراوی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، فلادیمێر توشوفسكی‌، وه‌زیری‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌ چیك‌و  ژماره‌یه‌ك له‌ بازرگانانی‌ ولاَتی‌ چیك‌و لێپرسراوانی‌ حزبی‌‌و حكومی‌ له‌ هۆڵی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ هۆتێل شیراتۆن له‌ شاری‌ هه‌ولێر مونته‌دای‌ ئابوری‌- كوردی‌- چیكی‌ به‌رێوه‌چوو.

له‌ سه‌ره‌تادا، داراجه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ ژووری‌ بازرگانیی‌ پیشه‌سازیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ وته‌یه‌كدا باسی‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان‌و ولاَتی‌ چیك كرد‌و وتیشی‌، چه‌ند ساڵه‌ كۆمپانیاكانی‌ ولاَتی‌ چیك به‌شداری‌ به‌رچاویان هه‌یه‌ له‌و پیشانگه‌ نێوده‌وڵتیانه‌ی‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رێوه‌ده‌چن، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین رێكه‌وتننامه‌ی‌ ئابوری ئیمزاكراوه‌و چه‌ندین كۆمپانیای‌ چیكیش له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئێستا وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامده‌ده‌ن.

هه‌ر له‌و مونته‌دایه‌دا فلادیمر توشوفسكی‌، وه‌زیری‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌ چیك ئه‌و مونته‌دایه‌ی‌ به‌ هه‌لێكی‌ گرنگ دانا بۆ پێشكه‌وتنی‌ په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانی‌‌و ئابوریه‌كانی‌ چیك‌و هه‌رێمی‌ كوردستان‌و وتیشی‌ ئێمه‌ وه‌ك ولاَتی‌ چیك له‌و باوه‌ڕه‌داین په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌به‌رده‌وام به‌ره‌و پێش ده‌چێت.

 وه‌زیری‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌ چیك راشیگه‌یاند، وه‌ك حكومه‌تی‌ چیك هه‌موو هاریكاریی‌‌و یارمه‌تییه‌ك پێشكه‌شی‌ كۆمپانیاكانی‌ ولاَته‌كه‌یان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ بێن له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامبده‌ن
Monday, November 02, 2009
Add to Favorites |     Print Page
هه‌واڵی زیاتر...
All rights reserved by BIC, copyright 2009