PNA- له‌م مانگه‌دا، کۆنگره‌یه‌کی ئابووری گه‌وره به به‌شداری نزیکه‌ی هه‌زار کۆمپانیای عێراقی و ئه‌مه‌ریکی له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریکا‌دا، به‌ڕێوه ده‌چێت.
بڕیاره له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا، کۆنگره‌یه‌کی ئابووری گه‌وره به به‌شداری نزیکه‌ی هه‌زار کۆمپانیای عێراقی و ئه‌مه‌ریکی و ژماره‌یه‌ک له سه‌رمایه‌داران له واشنتنی پایته‌ختی ویلایه‌ت یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا‌دا، به‌ڕێوه‌بچێت، تاکو له رێیه‌وه هانی کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکییه‌کان بدرێت، بێنه عێراق و کاری وه‌به‌رهێنانیان، ئه‌نجام بده‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی نیشتیمانی وه‌به‌رهێنان، سامی ئه‌عره‌جی، رایگه‌یاند؛ ئه‌و کۆنگره‌یه، هه‌لێکی گرنگ بۆ عێراقییه‌کان ده‌ڕخسێنێت، تاکو ئاگاداری بازاڕه ئه‌مه‌ریکییه‌کان بن، هه‌روه‌ها له رێیه‌وه هه‌له‌کانی وه‌به‌رهێنانی خۆیان، بخه‌نه روو.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، پسپۆری ئابووری ئه‌سه‌عد عاقولی له گرنگی کۆنگره‌که‌ی که‌مکرده‌وه و وتی؛ ئه‌م جۆره کۆنگرانه هیچ ئه‌نجامێکی ئه‌رێنی له‌سه‌ر ره‌وشی وه‌به‌رهێنان له عێراق‌دا، دروست ناکه‌ن، چونکه پشکی نوێنه‌رایه‌تیکردنی که‌رتی تایبه‌تی عێراق له‌و کۆنگره‌یه‌دا، به راده‌ی پێویست نییه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له حکومه‌تی عێراقیش، دووپاتیانکردۆته‌وه، که سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری مالکی به یاوه‌ری شاندێکی پایه‌به‌رزی حکومی که له وه‌زیرانی "ده‌ره‌وه، نه‌وت، دارایی و چه‌ند وه‌زیرێکی دیکه" پێکهاتووه، به‌شداری له کاره‌کانی کۆنگره‌که‌دا، ده‌کات.