PNA – به مه‌به‌ستی ئاشناکردنی جیهانی ده‌ره‌وه به به‌رووبومی کشتوکاڵی کوردستان و کردنه‌وه‌ی بازاڕه‌کانی ده‌ره‌وه به‌ڕووی ئه‌و به‌روبوومانه، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ دووه‌م ساڵه به‌شداری له پێشانگایه‌کی گه‌وره‌ی ڕۆژئاوایی تایبه‌ت به میوه و سه‌وزه ده‌کات.
له‌و پێشانگایه‌دا، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ستاندێکی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت که تیایدا چه‌ند نموونه‌یه‌ک له میوه‌جاتی کوردستان نمایش ده‌کات وه‌ک سێ‌و و ترێ و هه‌نار و هه‌نجیر و ته‌ماته و هه‌نگوینی نمره یه‌ک.
پێشانگای میوه‌و سه‌وزه له سه‌نته‌ری پێشانگاکانی ئێکسێڵه‌وه له 21 و 22 مانگی ئۆکتۆبه‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت.
دکتۆر ئه‌نوه‌ر عبدالله ڕاوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیرانی کوردستان بۆ گه‌شه‌پێدان و کشتوکاڵ سه‌رۆکایه‌تی شاندی حکومه‌تی کوردستان ده‌کات بۆ ئه‌و پێشانگایه که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌لێکی باش بێت بۆ کردنه‌وه‌ی بازاڕه‌کانی جیهانی به تایبه‌ت ئه‌وڕوپی له‌به‌رده‌م به‌رووبوومه کشتوکاڵییه کانی کوردستان که به یه‌کێک له به‌هاترین و به‌تامترین به‌روبووم داده‌نرێن.
شایانی وتنه حکومه‌تی هه‌رێم گرنگی و بایه‌خێکی گه‌وره به سێکته‌ری کشتوکاڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رچاوه‌یه‌کی تری سامانی گشتی و به‌ره‌وپێشبردنی بژێوی هاووڵاتیان و له هه‌وڵی به‌رده‌وامیش دایه بۆ کردنه‌وه‌ی بازاڕه‌کانی جیهانی به‌ڕووی به‌روبوومه کشتوکاڵییه‌کانی کوردستان.
ئێکسێڵ سه‌نته‌رێکی پێشانگا و کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تییه. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مساڵ به قورساییه‌کی زیاتره‌وه به‌شداری له‌م پێشانگایه نێوده‌وڵه‌تییه ده‌کات، چونکه ئه‌م شوێنه به سه‌نته‌رێکی گه‌وه‌ری ئه‌وڕوپی داده‌نرێت و له هه‌موو جیهانه‌وه ڕووی تێده‌کرێت.