پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی پێنجه‌م
سه‌نته‌ری زانیاری كار سه‌ر به‌ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، به‌هاوكاری ڕێكخراوی (ILO/UNOPS) له‌یه‌كێك پرۆژه‌كانی دا پشتگیری له‌به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان ده‌كات بۆ نمایشكردنیان له‌پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی پێنجه‌م له‌ڕۆژانی (11-14) تشرینی دووه‌می ساڵی 2009.
ئه‌م پرۆژه‌یه بریتی یه له‌دابینكردنی شوێن و ڕێكخستن و سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان، هه‌روه‌ها دابینكردنی هۆكانی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان بۆ پێشانگاكه.
ئه‌و به‌رهه‌مه خۆماڵییانه‌ی له‌و به‌شه‌دا نمایشده‌كرێن كه له لایه‌ن (سه‌نته‌ری زانیاری كار)ه‌وه دابینكراوه، بریتین له (گوێز، هه‌نگوین، خوارده‌مه‌نی كوردی، كڵاش، شاڵ، ئیشی ده‌ست و چنین، ئیشی هه‌ویر، شیره‌مه‌نی).
ئامانج له‌م پرۆژه‌یه هاوكاریكردنی پرۆژه‌ی بچوكی ناوخۆ و خاوه‌ن به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن په‌یوه‌ندی بۆ خۆیان دروستبكه‌ن و بازار بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان په‌یدا بكه‌ن.
ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له‌پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌شێكی تایبه‌ت به‌به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان ده‌كرێته‌وه.
سه‌نته‌ری زانیاری وگه‌شه‌پێدانی كار له سلێمانی له مانگی شوباتی ساڵی 2009 له ژووری بازرگانی وپیشه‌سازی سلێمانی دامه‌زراوه به پشتگیری دارایی و ته‌كنیكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به‌رز و به‌پِێز بۆ هاوه‌ڵه‌كانی.
|
|
|
|
|
|
|
حکومه‌تی هه‌رێم به‌شداری له پێشانگای کشتوکاڵ له له‌نده‌ن ده‌کات
PNA – به مه‌به‌ستی ئاشناکردنی جیهانی ده‌ره‌وه به به‌رووبومی کشتوکاڵی کوردستان و کردنه‌وه‌ی بازاڕه‌کانی ده‌ره‌وه به‌ڕووی ئه‌و به‌روبوومانه، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ دووه‌م ساڵه به‌شداری له پێشانگایه‌کی گه‌وره‌ی ڕۆژئاوایی تایبه‌ت به میوه و سه‌وزه ده‌کات.
|
|
|
عه‌ربه‌ت..كارگه‌ی گڵۆپ
كۆمپانیای (بیجی هۆڵدینگی ئه‌ڵمانی) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاری راكێشانی بۆری غاز بۆ ماڵان ده‌خاته‌ڕوو. تاهیر عوسمان به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای ناوبراو له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، رایگه‌یاند، بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كه‌یان چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن تاوه‌كو غاز له رێگه‌ی بۆریه‌وه بۆ هه‌موو ماڵێك رابكێشن، وتیشی: له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی گلۆپ داده‌مه‌زرێنن له ناوچه‌ی عه‌ربه‌ت ...
|
|
|