به‌سه‌رپه‌رشتى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازیی سلیَمانى و به ئامادبوونى نویَنه‌رى كونسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له كوردستان سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگیَرى ژوور و ژماره‌یه‌ك له بازرگان و پیشه‌ساز و خاوه‌ن كۆمپانیاكانى شارى سلیَمانى، به‌مه‌به‌ستى به‌هیَزكردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانیه‌كانى نیَوان ئه‌ڵمانیا و كوردستان و له هۆڵى سلیَمانى پاڵاس كۆبونه‌وه‌یه‌كى فراوان سازكرا.
سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه به‌ریَز حه‌سه‌ن باقى حه‌سه‌ن سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازیی سلیَمانى به‌خیَرهاتنى میوانه‌كانى كرد و ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى روونكردنه‌وه و رایگه‌یاند كه كۆبونه‌وه‌كه له‌سه‌ر خواستى كۆنسوڵخانه‌یه‌ى ئه‌ڵمانیایه له كوردستان ده‌یه‌ویَت له نزیكه‌وه بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانیاكانى شارى سلیَمانى بناسیَت و گوى له راو بۆچوونه‌كانیان بگریَت و هه‌ر كۆمپانیایه به گویَره‌ى تایبه‌تمه‌ندى خۆى هاوبه‌ش و كۆمپانیاى ئه‌ڵمانى بۆ بدۆزیَته‌وه و پیَبناسیَ.
دواتر فوڵكر فیلدز به‌رپرسى نوسینگه‌ى كونسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له كوردستان خۆشحاڵى خۆى ده‌ربرى به‌و دانیشتنه له بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانیاكانى شارى سلیَمانى و رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانیه‌كانى له‌گه‌ل هه‌ریَمى كوردستان په‌ره‌پیَبدات و ئاماده‌یی ته‌واویشى ده‌ربرِى بۆ ئاسانكارییكردن بۆ بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانیاكانى كوردستان كه بیانه‌ویَت په‌یوه‌ندیی بازرگانى له كۆمپانیا و دامه‌زروه پیشه‌سازییه‌كانى ئه‌ڵمانیا ببه‌ستن.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له كۆنفراسیَكى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا وه‌ڵامى سه‌رجه‌م پرسیارى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندیان دایه‌وه.